گەرمیان.. دوو پۆلیسی عێراقی بە کوژراوی دۆزرانەوە

تەرمی دوو پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری گەرمیان بە کوژراوی دۆزرانەوە و هۆی کوژرانیشیان دیار نییە.
نزیکەی کاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ شەممە، 31-08-2024، هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەرمی دوو پۆلیسی فیدراڵییان، لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە کوژراوی دۆزییەوە.
ناحیەی قەرەتەپە سەر بە قەزای کفرییە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە بە هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند "هەردوو پۆلیسەکە خەڵکی قەزای دوجێلن لە پارێزگای تکریت".
هەمان سەرچاوەی کوردستان24 باسی لەوەش کرد، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و تاوەکوو ئێستا نازاندرێت هۆی کوشتنیان چییە.