حووسییەکان: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکامان تێکشکاند

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکییان لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب تێک شکاندووە.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازی حووسییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گرووپی یەمەن، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ-9یان خستۆتە خوارەوە کە بە ئاسمانی پارێزگای مەئرەبدا دەفڕی.

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمە هەشتەمین فڕۆکەی لەم جۆرەیە کە گروپە چەکدارەکانمان سەرکەوتوو بوونە لە خستنەخوارەوەدا.

ڕۆژی 4ـی ئاب دوو سەرچاوە لە گرووپی حوسییەکانی یەمەن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، کە حووسییەکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-9 لە ئاسمانی پارێزگای سەعدە لە باکووری ئەو وڵاتەیان خستۆتە خوارەوە.

هەروەها حووسییەکان لە 30ـی ئایاردا ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوشێوەیان بەسەر پارێزگای مەئرەبدا خستووەتە خوارەوە و لە 21ـی ئایاردا فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی بەسەر پارێزگای بەیزا خستووەتە خوارەوە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانییەکەی ئەمەریکا MQ-9 کە نرخی هەر فڕۆکەیەکی 30 ملیۆن دۆلارە، دەتوانێت لە بەرزی 50 هەزار پێدا بفڕێت، هەروەها دەتوانێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بفڕێت پێش ئەوەی ناچار بێت بنیشێتەوە.

حووسییەکان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا دەستیان کرد بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئەو کەشتیانەی کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕن، ئەمەش وەک هاوسۆزییەک بۆ گەلی فەڵەستین کە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەرغەززە دەت پێ کرد، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ناوچەیەکی فراوانی کەرتی غەززە وێرانبوونی لێکەوتەوە و کارەساتی مرۆیی لێکەوتەوە.

حوسییەکان زیاتر لە 70 هێرشیان کردووە، لەو ماوەیەدا دوو کەشتییان نوقم کرد و دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت و لانیکەم سێ دەریاوانیان کوشتووە.

Fly Erbil Advertisment