سوپای ئەمەریکا: 5 فرۆکەی بێفڕۆکەوان و دووسیستەمی مووشەکی حووسییەکانمان لە ناوبرد

فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا "سێنتکۆم" لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانمان سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەگەڵ دووسیستەمی مووشکی حووسییەکانی یەمەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیستەمانە مەترسییەکی ڕوونن بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا. هێزەکانمان ئەو ڕێوشوێنانە دەگیرنەبەر بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە ئەمەریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان.
لای خۆیەوە یەحیا سەریع، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە حووسییەکان، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی ڕاگەیاند، کە دووەم فڕۆکە بوو لە ماوەی 72 کاتژمێردا.
شەممەی ڕابردوو گروپی حوسییەکان خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری MQ9ی ئەمەریکییان ڕاگەیاند کە بە ئاسمانی پارێزگای مەعریب بوو
حووسییەکان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا دەستیان کرد بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئەو کەشتیانەی کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕن، ئەمەش وەک هاوسۆزییەک بۆ گەلی فەڵەستین کە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەرغەززە دەت پێ کرد، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ناوچەیەکی فراوانی کەرتی غەززە وێرانبوونی لێکەوتەوە و کارەساتی مرۆیی لێکەوتەوە.
حوسییەکان زیاتر لە 70 هێرشیان کردووە، لەو ماوەیەدا دوو کەشتییان نوقم کرد و دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت و لانیکەم سێ دەریاوانیان کوشتووە.