كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق خشته‌ی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به پێی نووسراوێك و به شێوه‌ی فه‌رمی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش كردووه.
پێنجشه‌ممه، 12ـی ئه‌یلوولی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به پێی نووسراوی ژماره (9) كه ڕۆژی دووشه‌ممه، 9ـی ئهیلوول ده‌رچووه، به شێوه‌ی فه‌رمی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش كردووه، هاوكات كورسیی كۆتاكانیشی له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكان دیاریی كردووه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، په‌رله‌مانی كوردستان له 100 كورسی پێك دێت، كه پێنج كورسی تایبه‌ته به پێكهاته‌كان.
كۆمیسیۆن ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كۆی گشتیی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسییه و دوو كورسی تایبه‌ته به پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی، هاوكات ژماره‌ی كورسییه‌كانی سلێمانی 38ـه و دوو كورسی بۆ پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحییه.
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كورسییه‌كانی دهۆك 25ـه و یه‌ك كورسی بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحییه، هاوكات سێ كورسیش بۆ هه‌ڵه‌بجه دانراوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.