لیۆنید سلوتسکی: بەردەوام دەبین لە برەودان بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بارزانی و هەولێر

سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ڕووسیا ڕاگەیاند: دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەلای ڕووسیاوە گرنگن و بەردەوام دەبین لە برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بارزانی و هەولێر.
شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ڕووسیا ڕاگەیاند: لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و کوردستاندا بەردەوام دەبین، گوتی: دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەلای ڕووسیاوە گرنگن و بەردەوام دەبین لە برەودان بە پەیوەندییەکانمان، ئاماژەی بەوەشکرد کە، لەگەڵ بارزانی و هەولێر هەمیشە لە پەیوەندیداین، گوتیشی: پەرە بە پەیوەندییە سیاسی و پەرلەمانی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ بەغدا و هەولێر دەدەین.