بەشیر حەداد: حەلبووسی بە دژایەتیکردنی پێشمەرگە دەیەوێت شکستەکانی بشارێتەوە

جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌مێژه له عێراق گوتارێكی دژ به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی هه‌ڵگری ئه‌م گوتاره.
دووشه‌ممه، 16ـی ئه‌یلوولی 2024، به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان له دوای ساڵی 2003ـوه هه‌ر كات خۆیان لاواز ده‌بینن یانیش له هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه، دژایه‌تییه‌كانیان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كه‌ن.
به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌قامی عێراق له دوای ساڵی 2014ـوه ڕاستییه‌كانی بۆ ده‌ركه‌وت و ناڕاستییه‌كانی هه‌ڵگرانی ئه‌م گوتاره‌ی دژ به هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ڕوون بووه‌وه.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، كارتێكی سووتاویان به ده‌سته‌وه و وه‌كوو هه‌موو كارته‌كانی دیكه‌یان بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان شكست ده‌هێنن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، حه‌لبووسی به گوتاری دژایه‌تیكردنی پێشمه‌رگه، ده‌یه‌وێت شكسته‌كانی خۆی په‌رده‌پۆش بكات، له‌و كاتێكدا ده مانگه له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه و نه‌یانتووانیوه سه‌رۆكێكی په‌رله‌مان دابنێن و پۆسته‌كه‌ی پێ پڕ بكه‌نه‌وه.
دژایەتیکردنی کورد، ئەو دروشمەی سیاسییەکانی عێراق بیانەوێت پۆستێک یاخود دەستکەوتێک بەدەست بهێنن پەنای بۆ دەبەن و لەو ڕێگەیەوە هەوڵ دەدەن پێی بگەن.
محەممەد حەلبووسی دیارترین نموونەی ئەم دیاردەیە لەناو ژینگەی سیاسیی عێراقدا. حەلبووسی کە ماوەی 10 مانگە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لادراوە و بەهۆی فرەجەمسەری و ناکۆکیی سوننەکانەوە نەتوانراوە کەسێک لەجێگەی دابنرێت، لە نوێترین هەڵوێستیدا دژایەتی خۆی بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە دەردەبڕێت و داوا دەکات چەکی قورس و تۆپهاوێژیان پێ نەدرێت.
محەممەد حەلبووسی دەشڵێت: ڕەنگە ئەو چەکانەی بەهێزە ناوخۆییەکان دەدرێت لە ململانێی نێوخۆی‌دا بەکار بهێنرێن.
قسەکانی حەلبووسی دژی پێشمەرگە، ڕێگەیەکی نوێیە بۆ ئەوەی ناوبراو دڵی دژە کوردەکان بە دەست بهێنێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە 10 مانگە بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت یەکلایی بکرێتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم کە ڕۆژانە ئەندام پەرلەمانیان لێ هەڵدەوەرێت و درزی زیاتر دەکەوێتە ناو پێکهاتەی سووننە، لەم ڕێگەیەوە هەوڵ دەدات، سەرۆکی پەرلەمان بۆ حزبەکەی یەکلایی بکاتەوە و دەنگی شیعەکان بۆخۆی بەدەست بهێنێت.
پێشمەرگە لە ماددەی 121ـی دەستووری عێراق وەک هێزێکی فەرمی و پارێزەری دەستوور ناوی هێنراوە، سەرباری ئەم ڕاستییە، محەممەد حەلبووسی دەیەوێت بە ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی بۆ لای پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، وەک هێزێکی کاریگەری لەشەڕی دژی داعش پێگەی خۆی لای لایەنە شیعییەکان بەهێز بکات.