مه‌حما خه‌لیل: حه‌لبووسی بازاڕێكی شكستخواردووی سیاسی به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه به‌كار ده‌هێنێت

په‌رله‌مانتارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه، ئه‌وانه‌ن كه ڕۆژێك له ڕۆژان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزران و خه‌ڵكی كوردستان نان و ئاسایشی بۆ دابین كردبوون.
چوارشه‌ممه، 18ـی ئه‌یلوولی 2024، مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، بازاڕێكی شكستخواردووی سیاسی به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه به‌كار ده‌هێنێت، له كاتێكدا خۆی ساخته‌یه و به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانییه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
مه‌حما خه‌لیل، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی حه‌لبووسی هێرشی ده‌كاته سه‌ر، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه به درێژایی مێژووه‌كه‌ی، خه‌باتی دژی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان كردووه و ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، پێشمه‌رگه هێمای پاراستنی نه‌ك ته‌نیا كورد و خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ڵكوو كه‌سوكاری حه‌لبووسی كه له شوێنه‌كانی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كران، له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه له هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بوون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: پێشمه‌رگه به ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له كات و قۆناغه جیاوازه‌كاندا پاراستووه و منه‌تی له‌سه‌ر هه‌مووان هه‌یه.
دژایەتیکردنی کورد، ئەو دروشمەی سیاسییەکانی عێراق بیانەوێت پۆستێک یاخود دەستکەوتێک بەدەست بهێنن پەنای بۆ دەبەن و لەو ڕێگەیەوە هەوڵ دەدەن پێی بگەن.
محەممەد حەلبووسی دیارترین نموونەی ئەم دیاردەیە لەناو ژینگەی سیاسیی عێراقدا. حەلبووسی کە ماوەی 10 مانگە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لادراوە و بەهۆی فرەجەمسەری و ناکۆکیی سوننەکانەوە نەتوانراوە کەسێک لەجێگەی دابنرێت، لە نوێترین هەڵوێستیدا دژایەتی خۆی بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە دەردەبڕێت و داوا دەکات چەکی قورس و تۆپهاوێژیان پێ نەدرێت.
محەممەد حەلبووسی دەشڵێت: ڕەنگە ئەو چەکانەی بەهێزە ناوخۆییەکان دەدرێت لە ململانێی نێوخۆی‌دا بەکار بهێنرێن.
قسەکانی حەلبووسی دژی پێشمەرگە، ڕێگەیەکی نوێیە بۆ ئەوەی ناوبراو دڵی دژەکوردەکان بە دەست بهێنێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە 10 مانگە بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت یەکلایی بکرێتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم کە ڕۆژانە ئەندام پەرلەمانیان لێ هەڵدەوەرێت و درزی زیاتر دەکەوێتە ناو پێکهاتەی سووننە، لەم ڕێگەیەوە هەوڵ دەدات سەرۆکی پەرلەمان بۆ حزبەکەی یەکلایی بکاتەوە و دەنگی شیعەکان بۆخۆی بەدەست بهێنێت.
پێشمەرگە لە ماددەی 121ـی دەستووری عێراق وەک هێزێکی فەرمی و پارێزەری دەستوور ناوی هێنراوە، سەرباری ئەم ڕاستییە، محەممەد حەلبووسی دەیەوێت بە ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی بۆ لای پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، وەک هێزێکی کاریگەری لەشەڕی دژی داعش پێگەی خۆی لای لایەنە شیعییەکان بەهێز بکات.