سەدا 85ـی کارەکانی پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی گەڕەکی ژین-دارەتوو تەواو کراون

K24 – هەولێر:
بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی لافاو، دەستكراوە بە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی کە گەڕەكی ژین- باغەمرە ئەفەندی دەبەستێتەوە بە درێژایی 3 كیلۆمەتر لە ناحیەی دارەتوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی كارنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هەووڵاتییان و كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی لافاو؛ دەستكراوە بە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی کە گەڕەكی ژین-باغەمرە ئەفەندی دەبەستێتەوە بە درێژایی 3 كیلۆمەتر لە ناحیەی دارەتوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: پڕۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای ملك فاروق جێبەجێ دەكرێت بە گوژمەی 2،422،314،000 دینار و لە لایەن تیمێک لە ئەندازیاران و ڕووپێوانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر سەرپەرشتی دەكرێت و ئێستە 85%ـی کارەکانی تەواو کراون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر، ئاماژەی بەوە دا، بە تەواوبوونی پرۆژەكە كاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو.