عەبدوڵلا کوێخا موبارەک: یەکێتی نەیتوانی کۆتایی بە فەوجێکی بێنێت  کەچی دەڵێن کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەو پارتی یە عەزیمە دێنن

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک

عەبدوڵلا کوێخا موبارەک لە پەیامێکی تایبەتی خۆیدا دەڵێت: یەکێتی نەیتوانی کۆتایی بە فەوجێکی پارتی بێنێت،  کەچی دەڵێن کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەو پارتی یە عەزیمە دێنن.

یەکشەممە 29ـی ئەیلوولی 2024، عەبدوڵلا کوێخا موبارەک پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:

ھەموو یەکێتی ھەوڵیاندا کۆتایی بە تەنھا یەک فەوجی پارتی بھێنن چونکە نیگەران بوون لەوەی ئەو فەوجە لە گەنجانی چەمچەماڵی ژێر دەسەڵاتی ئەوان پێکھاتووە، ئێستا ئەو فەوجە (فەوجی 35ـی کەرکوک) لە جاران بەھێزترە و نەیانتوانی ئیرادەی پێشمەرگەکانی بکڕن یان بشکێنن، کەچی ئەڵێن کۆتایی بە دەسەڵات و ئیرادەی ئەو (پارتی)یە عەزیمە دەھێنین، لە کۆتاییشدا عەبدوڵلا کوێخا موبارەک پێکەنیووە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو دروشمانەی یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەرزی کردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment