راوكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان زیادیكردووە
مەترسی لەناوچوونی چەندین جۆری دەگمەنی ئاژەڵ و باڵندە دەكرێت
K24 - سۆران
لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە و دیارده‌ی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوییەكان له‌باشووری كوردستان بە گشتی و له‌ناوچه كوێستانیەكان و سنورییه‌كان بە تایبەتی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌وه مه‌ترسی له‌ناوچوونی چه‌ندین جۆری ده‌گمه‌نی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاونیشتمانیان و چالاكوانانی بواری ژینگه‌پارێزی لێكه‌وتووەته‌وه.