داعش گرته‌ی ڤیدیۆیی كوشتنی دوو هاووڵاتی كاكه‌یی بڵاوكرده‌وه
كۆتایی ساڵی 2017 رفێندرابوون

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، گرته‌ی ڤیدیۆیی كوشتنی دوو هاووڵاتی كوردی كاكه‌یی بڵاوكرده‌وه، كه له كۆتایی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌وه رفێندرابوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به‌ناوه‌كانی "ئه‌ركان رۆسته‌م موباره‌ك كه ناسناوه‌كه‌ی حاجی ئه‌حمه‌د"ه له‌گه‌ڵ "ئه‌نوه‌ر به‌هجه‌ت موباره‌ك"، له كۆتایی ساڵی 2017 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له نێوان هه‌ردوو گوندی تۆپزاوه و كۆبانێی باشوورى قه‌زای داقووق رفێندرابوون و تا ئێستا بێسه‌روشوێن بوون.
ئه‌مڕۆ رێكخراوه‌كه، گرته‌ی ڤیدیۆیی كوشتنی هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه.
دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناو حزبێك به میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، چه‌كدارانی داعش جموجۆڵه‌كانییان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و تا ئێستاش نه‌توانراوه سه‌قامگیری ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ا. م