بەهۆی لادانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێلەکەی 150 کەس بوونە قوربانی
رووداوەکە بە هۆی بارانی بە خوڕ بووە

K24 - ههولێر:
بەهۆی لەسەرهێل لادانی شەمەندەفەرێک لە باکووری شاری تەکرداخی تورکیا نزیکەی 150 کەس بوونە قوربانی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی، دوێنێ یەکشەممە(08/07/2018)، شەمەندەفەرێک لە تورکیا لەسەرهێڵەکەی لایداوە، بەهۆیەوە 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و 125 کەسی دیکەش برینداربوون.
شەمەندەفەرەکە لە ئەدرنەوە بۆ ئیستەنبووڵ چووە و 362 سەرنشینی تێدابووە، بە گووتەی محەمەد جەیلان، پارێزگاری شاری تەکرداخ، هۆکاری رووداوەکە بۆ زۆری باران بارین دەگەڕێتەوە.
لە ئێستادا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوەی وورد لەسەر هۆکاری تەواوی رووداوەکە.


H.J