مۆته‌كه‌ی داعش یه‌خه‌ی كاكه‌ییه‌كان به‌رنادات
كاكه‌ییه‌كانی داقووق گونده‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن
K24 - گه‌رمیان:
گوندنشینە کاکەییەکانی سنووری داقووق، بە هۆی مەترسیی داعش و نەبوونی هیچ هێزێك بۆ پاراستنیان، گوندەکانیان چۆڵ کردووە، ئەو هاووڵاتییانەشیان کە ماونەتەوە دەڵێن: "بە هۆی ئەوەی سنوورەکان واڵاکراون، بەردەوام مەترسی لە سەر ژیانیان هەیە".
چالاکێكی مه‌ده‌نیی کاکەییش پێیوایە، کاکەییەکان لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەدان. سه‌نگه‌ره‌كانی بەرگریی پێشمەرگە، كه دوا سنووری کورد بوون لەگەڵ داعش، ئێستا سەرجەمیان چۆڵن.
تیمی كوردستان 24، لەگەڵ کەسێکی خەڵکی سنوورەکە، گوندی شەشە به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئەو شوێنەی چەند جارێك لە لایەن داعشەوە خەڵکەکەی کۆمەڵکوژ کراون، به‌ڵام ئێستا سنوورەکانی واڵاکراون و تا چاو بڕ دهکاتو چۆڵەوانییه.
له نزیکی گوندەکە قوتابخانەیەك هەیە، سێ مامۆستا و چەند قوتاببیەك سەرەڕای مەترسییەکانی داعش و بۆمبی چێنراوی سەر ڕێگاکەیان، لە خوێندن بەردەوامن.
کاکەییەکان وەك خۆیان دەڵێن، جارێك بە هۆی ئايینەکەیان و جارێکیش بە هۆی کوردبوونیانەوە، بوونه‌ته ئامانجی گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان، بەپێی ئامارێکیش، لە دوای ساڵی 2003ەوە، زیاتر لە 250 هاووڵاتیی کاکەیی شەهید کراون.
ئ. م