بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان دوو جۆر دەرمان لە دەرمانخانەکان دەکشێنێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاریان داوه دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەری خۆراکی بە شێوەژەمی دڵۆپەی دەم، کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە، له ده‌رمانخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكشێننه‌وه.
چوارشه‌ممه، 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان (KMCA) دوای دووبارە هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بۆ دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی دڵۆپەی دەم، کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە، دوای دەرچوونی ئەنجامەکان بە نەرێنی و دەرنەچوونیان "not comply" لە شیکردنەوەی تاقیگەیی، بڕیاری دا بە کشاندنەوەیان و لەناوبردنیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه: "بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باجی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باجی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme) دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA) شیکردنەوەی تەواوەتی تاقیگەییان بۆ كرا، دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو "visible particle"ـیان تێدایە، ئەوەش پێچەوانەی تایبەتمەندیی بەرهەمەکانە و شیاوی بەکارهێنان نین".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه: "هەردوو بەرهەمەکە پێشتر فرۆشتنیان لە بازاڕ ڕاگیرابوو تا هەڵسەنگاندنی ئەنجامە نوێیەکان، هۆکاری خراپبوونی هەردوو بەرهەمەکەش، خراپ کۆگاکردن و گواستنەوەیان بووە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "سەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە کە ئەو دوو بەرهەمە لە پشکنین دەرنەچوون و بە ڕێکاری زانستی دەرمانسازی و ژینگەیی لەناو دەبرێن".