شاخەوان عەبدوڵلا: دۆخی گەرمیان بەراورد بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی کارەساتبارە

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیه‌تی و وه‌كوو چۆن ناوچه‌كانی كوردستانی ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه، گه‌رمیانیش ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵلا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به ئه‌ركی حزبی له سنووره‌كانی گه‌رمیاندا چالاكه و خه‌ڵك و ناوچه جیاجیاكان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌وه‌ی له گه‌رمیان هه‌یه و ڕوو ده‌دات، به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدان، كاره‌ساته.
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك پارتی ده‌بێته هێزی یه‌كه‌م له ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا، به‌دڵنیاییه‌وه ئاوه‌دانی ده‌كاته‌وه و كۆتایی به‌و كاره‌ساته‌ی ئه‌وێ ده‌هێنێت كه سی ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه. جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی به‌ڵێن و كرداری وه‌ك یه‌كه و هه‌ر كات به‌ڵێن بدات، به كردار جێبه‌جێی ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، په‌رله‌مانتارانی پارتی له خولی داهاتووی په‌رله‌مان به ده‌ر له هاتوهاوار و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه، پرۆژه‌ی جیددیان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌رمیان ده‌بێت و له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه، كه سی ساڵه وێران ده‌كرێت.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی كاتێك له كانوونی دووه‌می 2022 چوونه په‌رله‌مانی عێراق و وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار بوون، بڕیار درا په‌رله‌مان بكه‌نه سه‌نگه‌رێكی قایم و ڕێگه نه‌ده‌ن چیتر بكرێته شوێنی دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به‌غدا هیچ كات بوێری ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ببات، ئه‌گه‌ر له ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕێگه‌ی بۆ خۆش نه‌كرێت و چاوساغی بۆ نه‌كرێت.