ڕاپۆرتێک: لە هەر 7 منداڵێك، یەکێکیان تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی و یونیسێف لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکەن، لە هەر حەوت منداڵێک، یەکێکیان بە دەست نەخۆشییە دەروونییەکانەوە دەناڵێنێت، هەورەها زیاتر منداڵانی هەرزەکار کە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 19 ساڵیدایە زیاتر تووش دەبن.
پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024 ڕیکراوی تەندروستیی جیهانی و یونیسێف ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردەوە تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەر حەوت منداڵێک، یەکێکیان بەدەست نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تەندروستی دەروونییەوە دەناڵێنێت، هاوکات هەرزەکاران کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 19 ساڵیدایە زیاتر بەدەست نەخۆشییەکان دەناڵێنن، نەخۆشییە دەروونییەکانیش وەک؛ خەمۆکی، تێکچوونی ڕەفتار و دڵەڕاوکێ.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای گرنگی کارکردنی خێرای بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکانی لەم جۆرە لەنێو منداڵان و هەرزەکاراندا کرد، بە ئامانجی پێشکەشکردنی پاڵپشتی و سوودوەرگرتن لە تواناکانیان بە شێوەیەکی گونجاو.
بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی ڕێکخراوەکە بۆ ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی کە دەکەوێتە 10ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکەوە، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گرنگی خزمەتگوزارییەکان بۆ تەندروستی دەروونی.
لای خۆیەوە دیڤۆرا کاستێل، بەڕێوەبەری تەندروستیی دەروونی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ باشترکردنی تەندروستی دەروونی منداڵان، گەنجان و خێزانەکان کردەوە.
هاوکات گوتیشی: ئەوە بەرپرسیارێتی گشتمانە کە تەندروستیی دەروونی منداڵان و هەرزەکاران لە پێشینەی کارەکانمان دابنێین و چارەی خێرایان بۆ بدۆزینەوە.