قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشین و فەرمانبەران دەستی پێکرد

دابەشکردنی زەوی
دابەشکردنی زەوی
 

قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشین و فەرمانبەران دەستی پێکرد.

لە سەرۆکایەتی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشین و  فەرمانبەران دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا، 4747 فەرمانبەر و خانەنشین سوودمەند دەبن و کارتی زەوییەکانیان پێ دەدرێت.

چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە سەرۆکایەتی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشین و فەرمانبەران دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا، 4747 فەرمانبەر و خانەنشین سوودمەند دەبن و کارتی زەوییەکانیان پێ دەدرێت.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە مێهڤان مەجید، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چوارشەممە، 16-10-2024، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دەڤەرەکە". 

گوهدار شێخۆ باسی لەوەش کرد: "لە قۆناغی یەکەمدا زەوی بە شێوەی تیروپشک بەسەر 4747 فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا دابەش دەکرێت و لە قۆناغی دووەمیشدا بە زیاتر لە هەشت هەزار فەرمانبەری دیکە دەدرێت".

ڕۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو.

 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment