سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هاووڵاتییان: هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن و زانیاری دروستیان پێ بدەن

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: سەرژمێری گەرەنتی دانانی پلانی ئاوەدانی باشتر و خزمەتگوزاریی زیاتری سنوورەکەمان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2024، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لەبارەی سەرژمێرییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ناوبراو دەڵێت: "بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، داوا لە سەرجەم دانیشتووانی دەڤەرەکەمان دەکەین کە هاوکاری و هەماهەنگی تیمەکانی سەرژمێری دانیشتووان بکەن و زانیاریەکانیان بە دروستی پێ بدەن."

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین داواکاریشە، هاووڵاتییان لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا لە (20 و21)ـی ئەم مانگە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بن و هاوکاری دامودەزگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن. 

هاوکات جەختی لەوەش کردەوە، ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گەرەنتی دانانی پلانی ئاوەدانی باشتر و خزمەتگوزاری زیاتری سنوورەکەیان دەکات. بۆیە داواکارە هەموو لایەک هاوکار و پشتیوان بن. 

 
Fly Erbil Advertisment