بەیان سامی عەبدولڕەحمان: هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بووەتەوە

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری و کەشوهەوا و پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوبه‌شییان له ئاوی هه‌رێمیدا هه‌یه، بۆیه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئاو ده‌بنه‌وه.
شه‌ممه، 23ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌یان سامی عهبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری و کەشوهەوا و پەیوەندییەکانی دەرەوە له میانی پانێڵێكی ڕۆژی دووه‌می كۆڕبه‌ندی مێپس2024ـدا گوتی: گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی، به‌تایبه‌تی كه عێراق له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به پێنجه‌م لهرزۆكترین وڵاتی به‌رده‌م گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دایناوه.
به‌یان سامی عهبدولڕەحمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی، كه‌می ئاو، وشكبوونی دارستانه‌كان و لافاو ده‌بێته‌وه و هه‌ر یه‌كێكیان به قه‌باره‌ی جیا جیا كاریگه‌رییه‌كانیان به‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به جێ ده‌هێڵن.
ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری و کەشوهەوا و پەیوەندییەکانی دەرەوە هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و كولتووری هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
ناوبراو گوتیشی: پێشتر هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی جه‌نگه‌وه ژینگه‌كه‌ی زیانی گه‌وره‌ی پێ كه‌وتبوو، به‌ڵام ئێسته گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بووه "دوژمن"ـێكی نوێ و زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.