سێنتکۆم بۆمبارانی کۆگایەکی چەکی لە سووریا کرد

سوپای ئەمەریکا بۆمبارانی کۆگایەکی چەک لە سووریای کرد.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا " سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بۆمبارانی کۆگایەکی هەڵگرتنی چەکیان لە سووریا کە سەر بە میلیشیاکانی لایەنگرانی ئێرانە لە سووریا کرد.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو هێرشە لە کاردانەوەی هێرشەکەی دوێنێی هاوپەیمانانی ئێرانە لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا کرا.
ئەوەشی خستە ڕوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بۆمبارانکردنی کۆگاکە بۆ کەمکردنەوەی توانای پلاندانان و دەست پێ کردنی هێرشی داهاتوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، لە ناوچەکەدا کردووە، هەروەها ڕاشیگەیاند، سێنتکۆم ئامادەیە بۆ پشتیوانی کردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی شکستپێهێنانی داعش.