داوای کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتووانی غەززە دەکرێت

کەرتی غەززە
کەرتی غەززە

وەزیری دارایی ئیسرائیل، داوای داگیرکردنی غەززە و کەمکردنەوەی ڕێژی دانیشتووانی کەرتەکەی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن ئەنجوومەنی یەشا کە  لە کەناری ڕۆژئاوا ڕێکخرابوو، گوتی: "دەتوانرێت دۆخێک دروست بکرێت کە ژمارەی دانیشتووانی غەززە لە دوو ساڵدا بۆ نیوەی قەبارەی ئێستای کەم بکرێتەوە".

گوتیشی: "پرۆسەکە پارەیەکی زۆری تێناچێت، ئەگەریش ببێت نابێت بترسین لە تەرخانکردنی پارە بۆی.

بانگەوازەکانی سمۆتریچ بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە نوێ نییە، چەند جارێکی دیکەش هەمان داوای لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کردووە.

 
Fly Erbil Advertisment