یەدەگی نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا 1.8 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە

دوای چوار هەفتە لە بەرزبوونەوەی، یەدەگی نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا بە 1.8 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە، بەمەش کۆی نەوتی کۆگاکراوی ئەو وڵاتە بە تێكڕا 5% کەمترە بەراورد بە هەمان ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، یەدەگی نەوتی کۆگاکراو لە ماوەی هەفتەی رابردوو 1.8 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە و بۆ 428.4 ملیۆن بەرمیل پاشەکشەی کردووە، پێچەوانەی نەوتی خاو یەدەگی بەنزین بە 3.314 ملیۆن بەرمیل بەرز بووەتەوە.

هاوکات، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمەریکا بە تێكڕا ڕۆژانە 1.6 ملیۆن بەرمیل بۆ 6.1 ملیۆن بەرمیل کەم بووەتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment