بلینکن و هاوتا تورکییەکەی بە تەلەفۆن بارودۆخی سووریایان تاوتوێ کرد

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دۆخی پەرەسەندنی شەڕی سووریا، بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە.
بلینکن و وەزیری دەرەوەی تورکیا، باسیان لە پێویستی کەم کردنەوە و پاراستنی ژیانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ئابووری لە حەلەب و شوێنەکانی دیکە کرد.
هەروەها باسیان لە هەوڵە مرۆییە بەردەوامەکان لە غەززە و پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەستەبەرکردنی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان کرد.
پاشنیوەڕۆی هەینی 29ـی تشرینی دووەمی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نێو پارێزگای حەلەب و لەگەڵ سوپای سووریا ڕووبەڕوو بوونەوە، لە ئەنجامدا، دەستیان بەسەر بەشێک لە گەڕەکەکانی پارێزگاکە و ناوچەکانی دەورووبەری پارێزگاکەدا گرت.
لای خۆیەوە، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند "ژمارەی کوژراوان لە هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن گرووپەکانەوە لە باکووری سووریا گەیشتووەتە 412 کەس کە 61 کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون."
ڕوانگەکە دەڵێت: لە هێرشەکەدا 214 کەس کوژراون و 137 کەس برینداربوون لە نێو هێزەکانی حکوومەتی سووریا سەر بە گرووپەکانن، لە نێویشیاندا 61 کەسی مەدەنی کوژراون .