بڕیارێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات

وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابییانی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: دەتوانن بۆ پشووەکانی سەری ساڵی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیەشی لێرە بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ئەو قوتابییانە دەدات کە بۆ مەبەستی خوێندن لە دەرەوەی وڵاتن.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، ڕێگەپێدان دەدرێت بەو قوتابییانە کە بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵاتن، بە مەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2024/12/20) تاکوو (2025/1/5) بۆ ماوەی 16 ڕۆژ.

وەزارەتەکە دڵنیاییش دەداتە قوتابییەکان و دەڵێت: ئەو ماوەییەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەسەری دەبەن کە 16 ڕۆژە، بە ماوەی مانەوە هەژمار دەکرێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment