هێزەکانی هاوپەیمانان گەورەترین کاروانی سەربازیی دەگەیەننە ڕۆژئاوای کوردستان

هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان
هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان

دوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، وای لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا کرد، هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات.

دووشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، یەک لە کاروانە هەرە گەورەکانی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە دەروازەی ئەلوەلید کە لکاوە بە هەرێمی کوردستان، چوونە نێو خاکی سووریاوە.

ئاژانسەکان ئاشکرای دەکەن، ئەو کاروان سەربازییەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە خۆی لە 60 بارهەڵگریی سەربازیی پڕ لە کەرەستە و پێداویستیی سەربازیی دەبینێتەوە، گەیشتنە بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە هەردوو پارێزگای حەسەکە و دێرەزوور.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایدەگەیەنن: ئەوە شەشەم کاروانی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانانە دێنە نێو خاکی سووریاوە لەوەتەی کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە خۆی لە 120 بارهەڵگریی سەربازیی لەخۆ دەگرت، دەشڵێن: ئەو ئامادەکارییە سەربازییە نوێیانەی هاوپەیمانان لە دێرەزوور و ڕەققە و کۆبانێش بە بەردەوامی هەن.

هەفتەی ڕابردوو، ئیدارەی ئەمەریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا و ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی ئەو دەسەڵاتە کۆبوونەوە کۆبوونەوە و چەند جارێک دووبارەیان کردەوە کە، ڕەنگە داعش هەلی گۆڕانکارییەکانی سووریا بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی.

 
Fly Erbil Advertisment