ڕوانگە: 1264 هاووڵاتیی مەدەنی سووری لە 2024ـدا کوژراون

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات، ساڵی ڕابردوودا زیاتر له هه‌زار و 200 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی سووری كوژراون، كه زیاتر له دووسه‌دیان منداڵن.
پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، هه‌زار و 262 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی سووری له ساڵی 2024ـدا كوژراون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له كۆی ژماره‌ی كوژراوه‌كاندا، 242 منداڵ و 118 ئافره‌ت هه‌یه، هاوكات 86 قوربانی دیكه‌یش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه بووه.
ڕوانگه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ته‌نیا له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2024ـدا، 503 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژراون، كه 96ـیان منداڵ و 49ـیان ئافره‌ت بوونه و چوار قوربانی دیكه‌ش كه یه‌كیان منداڵ و یه‌كێكی دیكه‌یان ئافره‌ت بووه، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه مردوون.
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ڕوانگه‌یه، هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د له ساڵی ڕابردوودا 356 هاووڵاتییان كوشتووه، كه 92ـیان منداڵ و 40ـیان ئافره‌ت بوون، هاوكات هێزه‌كانی ڕووسیا له‌و وڵاته 29 هاووڵاتیی مه‌ده‌نییان كوشتووه، كه حه‌وتیان منداڵ و دوویان ئافره‌ت بوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ساڵی 2024ـدا، 166 هاووڵاتییان كوشتووه، كه 23ـیان منداڵ و شه‌شیان ئافره‌ت بوون، هه‌روه‌ها گرووپه چه‌كداره‌كانی (سوپای نیشتمانی) 25 هاووڵاتییان كوشتووه، چوار منداڵ و سێ ئافره‌ت.
ڕوانگه‌ی ناوبراو تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له ساڵی ڕابردوودا، داعش چوار هاووڵاتیی كوشتووه كه یه‌كێكیان منداڵ بووه، له هه‌مان كاتدا 662 هاووڵاتی دیكه كه 111ـیان منداڵن و 65ـی دیكه‌یان ئافره‌تن، له لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌وه كوژراون. ده‌شڵێت، ڕێژه‌ی 27%ـی ئه‌و قوربانییانه به‌ر پارێزگای حه‌له‌ب كه‌وتووه، ده‌رعا ڕێژه‌ی 18% و ئیدلب 13% و دێره‌زوور 11%ـی قوربانییه‌كان پێك ده‌هێنن.