مالیکی: ئیسرائیل پلانی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکەی هەیە

سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، ئیسرائیل پلانی هه‌یه ناوچه‌كه دابه‌ش بكات؛ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا درێژه‌پێده‌ری پرۆسه و پلانهكهیه.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له گوتارێك له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسدا هۆشداری له دابه‌شكردنی ناوچه‌كه دا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كه به گوته‌ی ئه‌و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1967 – 1982ـدا پلانی ئه‌و دابه‌شكردنه نووسراوه‌ته، به شێوه‌یه‌ك به پێی پلانه‌كه، سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرێته كانتۆنی بچووك بچووك كه هیچیان ناتوانن ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
نووری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێشتر ئه‌ركی ئه‌وان بریتی بووه له پارێزگاریكردن له غه‌ززه و باشووری لوبنان، به‌ڵام ئێسته ئه‌ركیان ئاڵۆز و قورس بووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی كه‌وتن و ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، مه‌ترسیی كه‌وتووه‌ته سه‌ر عێراق و ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌كه‌ی دابڕێژرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه له سووریا ڕووی دا، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه و لاوازكردنیان بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتۆچكهیهك كه ناتوانن به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل بوه‌ستنه‌وه.
مالیكی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه دوژمنه‌كانیان هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ كاری تێكده‌رانه و له‌سه‌ر بنه‌مای توانای گۆڕینی دۆخی وڵات، به‌ڵام به ڕوویاندا ده‌وه‌ستنه‌وه و شكستێكی گه‌وره به پرۆژه و پلانه‌كانیان ده‌هێنن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پێكه‌وه پارێزگاری له ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.