تۆتاڵ ئێنێرجی لە بەسرە پرۆژەیەکی هاوبەشی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی جێبەجێ دەکات

جێگری سەرۆکی کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرنسی ئاشکرای کردووە، لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باشوور (بەسرە) و کۆمپانیای وزەی قەتەر لە کێڵگەی نەوتی ئەرتاوی25، دەستیان بە پرۆژەیەکی وەبەرهێنان کردووە، بە مەبەستی کەم کردنەوەی گازی بە هەدەرچووی کێڵگەکە.
جولیان پوگێت ڕایگەیاندووە، پرۆژەکە بە سەرمایەی 250 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت و بەشێکە لە پرۆژەی گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی گاز بۆ وێستگەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق.
هەروەها ئاماژەیداوە، بە تەواوکردنی پرۆژەکە، دەتوانرێت کارەبا بۆ نزیکەی 200 هەزار ماڵ لە سنووری پارێزگای بەسرە دابین بکرێت و بڕیارە لە کۆتایی 2025 بکەوێتە کار.
ڕێکخراوی گەشەپێدانی گاز لە ئەیلوولی 2021 بۆ وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بۆ زیادکردنی کارەبای نیشتمانی، گرێبەستێکی بە بەهای 10 ملیۆن دۆلاری واژۆ کردووە، بە گوێرەی گرێبەستەکە ڕۆژانە 300 ملیۆن پێ سێجا گاز سروشتی بەرهەم دەهێنن لە بری ئەوەی گازەکە بە هەدەر بچێت.