شاندێکی تەکنیکی بەغدا لەسەر پرسی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێرە

شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، بڕیارە بە هەردوولا ڕاپۆرتێک لە بارەی خەرجی و داهات و مووچە ئامادە بکەن.
ئەحمەد عەبدولسەمەد، پەیامنێری کوردستان24، ڕایگەیاند، "لە دوێنێ دووشەممەوە، شاندێکی حکوومەتی عێراق هاتوونەتە هەولێر و چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کردووە و بڕیاریشە تاوەکوو کۆتایی ئەم هەفتەیە بمێننەوە."
ئاماژەی بەوەش دا، شاندەکە ڕاپۆرت لەسەر داهات و خەرجی ساڵی 2024 و پرسی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادە دەکات و دواتر ڕاپۆرتەکە دەدرێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق، دواتر بریارە شاندی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات و هەڵسەنگاندن بۆ ڕاپۆرتەکە بکرێت بیکەنە خاڵێک لە یاسای بودجەی 2025."
گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەبەستیەتی شایستە داراییەکانی هەرێم گەرەنتی بکات و هەورەها مووجەی ئەمساڵ لەکاتی خۆی بدرێت.