کۆمیسیۆن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕانی دا

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی دانا ئەحمەد مەجید لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرچوو.
لە 29ـی کانوونی دووەمی 2025، بە بڕیاری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی دانا ئەحمەد مەجید، کە بڕیار بوو لە 2ـی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت هەڵوەشایەوە.
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024، لە هۆڵێکی بۆنەکانی شاری سلێمانی ڕێوەڕەسمی ڕێزلێنان لە عومەری سەید عەلی بەڕێوەچوو، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی لە نێو بزووتنەوەکە بەڕێوە چوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا دانا ئەحمەد مەجید بە وەکالەت بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەڵبژێردراو عومەری سەید عەلی تەواوی دەسەڵاتەکانی ڕادەستی ڕێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
