کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا کۆتایی هات

ئەمڕۆ هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەسەر پرسی مووچە و بودجە کۆتاییهات.
دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا ڕایگەیاند، بڕیار وابوو، کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا، لە ماڵی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی ئەندامانی هەردوو شاندەکە، شوێنی کۆبوونەوەکە بۆ هوتێل بەغدا گۆڕدرا.
ئاماژەی بەوەش کرد، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لەسەر یەکلاییکردنەوەی سێ پرس بووە.
١- کۆی ئەو بڕە پارەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ 12 مانگی ساڵی 2025 پێویستیتی بۆ مووچەی فەرمانبەران.
٢- جیاکردنەوەی لیستی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن، وەرگرتنی پاداشتی 12مانگی خانەنشینی.
٣- ئامادەکردنی تەرازوی پێداچوونەوەی مووچە مانگی 12 ساڵی ڕابردووە.