خوێندن بە زمانی کوردی لە دەستووری ئێراندا ڕێگەی پێ نەدراوە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە ئەنجومەنی خانای قوبادی لە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڕێکی بۆ ڕێزگرتن و هاندانی فێرخوازانی خوێندنەوە و نووسینی زمانی کوردی بەڕێوە برد.

 خوێندن بە زمانی کوردی لە دەستووری ئێراندا ڕێگەی پێ نەدراوە، بۆیە چالاکانی فەرهەنگ و زمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فێرگە تایبەتەکانی خۆیاندا منداڵانی کورد فێری خوێندنەوە و نووسین بە زمانی دایکیان دەکەن. 

زمانی کوردی بە هەموو شێوەزارەکانییەوە لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای خۆڕاسانی ڕەزەویی ڕۆژهەڵاتی ئێران، بە لای کەمەوە زیاتر لە 10 ملیۆن ئاخێوەری هەیە، ئەنجوومەنی ئەدەبیی خانەی قوبادی لە شاری جوانڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکەوە، کۆڕێکی بۆ ڕێزگرتن لە فێرخوازانی زمانی کوردی بەڕێوە برد.

خوێندن بە زمانی کوردی لە دەستووری ئێراندا ڕێگەی پێ نەدراوە، بەڵام فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی زمانەکە قەدەغە نەکراوە، بۆیە چالاکانی فەرهەنگ و زمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فێرگە تایبەتەکانی خۆیاندا منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیان دەکەن و منداڵاکانیش چێژ لە فێربوونی زمانی دایکیان وەردەگرن.

لە ئێران لانی کەم حەوت نەتەوە بە حەوت زمانی جیاوازەوە دەژین، بەڵام تەنیا زمانی فارسی وەک زمانی فەرمی ناسراوە، سەرباری ئەوەش، دڵسۆزانی زمان و فەرهەنگی کوردی کۆڵیان نەداوە و لە فێرگە ناحکوومییەکاندا خولی فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی زمانی دایک بۆ هەموو چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەبەن و بڕوانامەی فێربوونی زمانی دایکیان پێ دەدەن.

 
Fly Erbil Advertisment