کۆمارییەکان پرۆژە یاسایەک بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی كۆنگرێس دەکەن

كۆمارییه‌كان پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؛ ئامانجی سه‌ره‌كی له پرۆژه‌یاساكه بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌داركردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كان.
كۆمارییه‌كان پرۆژه‌یاسایه‌كیان پێشكه‌شی كۆنگرێس كردووه تێیدا داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له‌م باره‌وه مایك لی، سیناتۆری كۆمارییه‌كان گوتوویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامیه‌تی وڵاته‌كه به ته‌واوه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ئاژانس و ده‌سته و لیژنه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌كێشێته‌وه.
مایك لی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانجی پرۆژه‌كه بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌داركردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ته‌واوی ئاژانسه‌كانی و ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناو ئه‌و ڕێكخراوه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران.
ئه‌و سیناتۆره باسی له‌وه‌ش كردووه، به پێی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی له هیچ نێرده‌یه‌كی هێزی ئاشتیی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له هیچ وڵات و ناوچه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ر ناكات.
مایك لی به كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ـی گوتووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ته سه‌كۆی سته‌مكاران بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
تره‌مپ 4ـی شوباتی 2025، ئیمزای له‌سه‌ر ڕاگرتنی پاره‌داكردنی ڕێكخراوی ئۆنروا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له چالاكییه‌كانی یونیسكۆ كرد.