فرێدریک مێرز: ئه‌ڵمانیا خۆی بۆ خراپترین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاماده ده‌كات

سه‌ركرده‌ی پارێزگاره‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن، هاوكات هۆشیان بۆ خراپترین ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاماده ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، فرێدریک مێرز، سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی ئه‌ڵمانیا كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماژه‌كان كه له ئه‌مه‌ریكا پێیان ده‌گات، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گرنگیپێنه‌دانی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌ورووپا كه ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ڕوون هه‌ستی پێ كراوه.
فرێدریک مێرز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌موو ئه‌و ئاماژه نه‌رێنی و هه‌ستپێكراوانه، هاوكات خۆیان بۆ خراپترین ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك بخاته‌وه. هیوایشی خواست پارێزگاریی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولای زه‌ریای ئه‌تڵه‌نتیك بكات.
یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کاتژمێر 10 بە کاتی هەولێر بنکەکانی دەنگدان بەرەو هاووڵاتییاندا کرانەوە و کاتژمێر 8ـی ئێوارەش بنکەکانی دەنگدان داخران.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی پارێزگارانی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی فرێدریک مێرز پلەی یەکەمی گرتووە و 211 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە، هەروەها پارتی شوێنگرەوە بۆ ئەڵمانیاش بە سەرۆکایەتی ئەلیس ڤایدل، بە بەدەستهێنانی 142 کورسی لە پلەی دووەمە.
هاوکات پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتییش بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شۆڵز 116 کورسی مسۆگەر کردووە و لە پلەی سێیەم دایە.
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی له 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، متمانه‌ی له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی ئۆلاڤ شۆڵتز وه‌رگرته‌وه، بڕیاری دا 23ـی شوباتی 2025، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه بچێت، كه ماوه‌ی حه‌وت مانگ هه‌ڵبژاردن پێش خراوه.