ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ساڵانە هەزاران منداڵی ئەورووپی بەبێ هۆکار دەمرن

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵانه نزیكه‌ی 100 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له ئه‌ورووپا ده‌مرن؛ ده‌شڵێت، به‌شێك له‌و منداڵانه به‌بێ هۆ گیان ده‌سپێرن.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە منداڵبوونی پێشوەختە، یاخود هه‌ناسه‌ته‌نگی منداڵان له كاتی له‌دایكبوون، له دیارترین هۆكاره‌كانی مردنی منداڵان بوونه له ئه‌ورووپا.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌هۆی ئه‌م دوو هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه، 75 هه‌زار و 647 منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له ئه‌ورووپا له ساڵی 2022ـدا مردوون.
ڕێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، جگه له‌م دوو هۆكاره، هاوكات هۆكاری کەموکوڕی زگماکی دڵ یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی مردنی منداڵانی ئه‌ورووپی.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، جگه له‌م هۆكاره سه‌ره‌كییانه، هاوكات هه‌زاران منداڵی دیكه‌ی ئه‌ورووپی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به‌بێ هیچ هۆكارێكی دیاریكراو ده‌مرن.