نازییەکان توێژینەوەیان لەسەر 'کورتەباڵا'ـیی خێزانی ئۆڤێتز کردووە

ئه‌ندامانی خێزانی ئۆڤێتز (Ovitz family)، ساڵی 1944 له لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و بۆ كه‌مپی مردن له ئاوشڤێتس (Auschwitz)، گواسترانه‌وه. ئه‌م كه‌مپه له سه‌رده‌م جه‌نگیی دووه‌می جیهانیدا ملیۆنان جوو، نه‌یارانی سیاسی، دیلی جه‌نگ و غهجهرییهكانی تێدا كوژرا.
نازییه‌كان نیشته‌جێبووانی ئه‌و كه‌مپه‌یان بۆ چه‌ندین كاری قورس قۆستبووه‌وه، ته‌نانه‌ت به مه‌به‌ستی ئیتنیكی و ڕه‌گه‌زی، تاقیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌كرد.
ده‌ستگیركردنی خێزانی ئۆڤێتز
ئه‌ندامانی خێزانی ئۆڤێتز (Ovitz family) كه خێزانێكی جووی مه‌جه‌ری بوون، قوربانی تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كانی نازییه‌كان بوو له كه‌مپه‌كه، نه‌خاسمه ئه‌وان گرفتاری نه‌خۆشی "كورته‌باڵا" بوون، به شێوه‌یه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه زوو زوو ده‌خرانه به‌ر تاقیكردنه‌وه مرۆییه‌كان و له‌لایه‌ن جۆزێف مێنگێل ( Josef Mengele)، كه خاوه‌نی مردن ناسرابوو، ده‌خرانه به‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان.
خێزانی ئۆڤێتز له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌ی مارامۆیش (Maramureș)ـی ڕۆمانیان. شه‌مشوون ئێزیك ئۆڤێتز (Shimson Eizik Ovitz)ـی باوكیشیان هه‌مان كێشه‌ی كورته‌باڵای هه‌بوو. ئه‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی كۆمیدی و به‌رپرسی ئایینیی بوو له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا. هه‌روه‌ها ده منداڵی هه‌بوو و حه‌وتیان كورته‌باڵا بوون.
منداڵه‌كانی شه‌مشوون له ماوه‌ی ژیانیاندا تیپێكی كۆمیدییان به ناوی لیلیپۆت (Lilliput) دامه‌زراند و له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌ورووپادا پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ ده‌كرا و جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌بوو. ئه‌و تیمه له ماوه‌ی ساڵانی سیییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ پێشكه‌شكردنی كاره هونه‌رییه‌كانیان زیاتر له ڕۆمانیا، مه‌جه‌ر و چیكوسلۆڤاكیا ده‌مانه‌وه.
هێزه‌كانی سوپای مه‌جه‌ر كه هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیا بوو، له جه‌نگیی دووه‌می جیهانیدا ده‌ستیان به‌سه‌ر باكووری ترانسیلڤانیادا گرت. له‌م ماوه‌یه‌دا ڕێگه به ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندانی جوو نه‌درا هیچ چالاكییه‌ك نمایش بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌ندامانی خێزانی ئۆڤێتز دوای ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ساخته‌یان دروست كرد، توانیان له ساڵی 1944ـدا له ناوچه‌كه‌یاندا چالاكییه‌كانیان درێژه پێ بده‌ن، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ستگیر كران و هه‌مان ساڵ بۆ كه‌مپی ئاوشڤێتس (Auschwitz)، له پۆڵه‌ندا گواسترانه‌وه.

تاقیكردنه‌وه‌كانی جۆزێڤ مێنگێل
كاتێك ئه‌ندامانی خێزانی ئۆڤێتز خرانه ناو كه‌مپه‌كه، جۆزێڤ مێنگێل ( Josef Mengele) چاوی خسته سه‌ریان و به مه‌به‌ستی تایبه‌ت گرنگی پێدان و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین نموونه‌ی مرۆیی لێ وه‌رگرتن بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كه ماوه‌ی بیست ساڵی ده‌خایاند.
مێنگێل له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر ده ئه‌ندامه‌كه‌ی خێزانی ئۆڤێتز ئه‌وانه‌ی باڵابه‌رز و كورته‌باڵا بوون له ته‌واوی زیندانییه‌كانی دیكه‌ی كه‌مپه‌كه جیا كرده‌وه و شوێنێكی تایبه‌تی بۆ له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا بۆ چێ كردن. ئه‌و كات زیاتر له ده كه‌سی دیكه‌ی ناو كه‌مپه‌كه به هیوای ده‌ربازبوون له ژووره گازییه‌كان و كاری قورس، خۆیان وه‌كوو خزمی خێزانه‌كه‌ی ئۆڤێتز ناساند و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كۆ كرانه‌وه.
ئه‌ندامانی خێزانی ئۆڤێتز له‌و ماوه‌یه‌دا بڕێكی زیاتری خواردنیان پێ ده‌درا و له لایه‌ن مێنگێلهوه چاودێری ورد ده‌كران و پزیشكه‌كان به‌رده‌وام له ته‌ندروستییان ده‌پرسین، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی مێنگێل به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ببن و ئه‌نجامی باشیان هه‌بێت.
ئه‌ندامانی خێزانی ئۆڤێتز له‌و ماوه‌یه‌دا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه كرانه‌وه، له‌وانه مۆخی ئێسك، ده‌رهێنانی ددان و ده‌رهێنانی قژ بۆ گەڕان بەدوای نیشانەکانی نەخۆشی بۆماوەیی. هەروەها ژمارەیەک لەو کەسانەی کە تووشی كورته‌باڵایی ببوون نەشتەرگەرییان بۆ کرا و ئاوی گه‌رمیان به‌سه‌ر گوێچكه‌یاندا ڕشت كه به‌هۆیه‌وه هه‌ندێكیان كوێر بوون، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاوه گه‌رمه‌كه‌دا مادده‌ی كیمیایی هه‌بوو.

ته‌نانه‌ت منداڵێكی شیره‌خۆری ئه‌و خێزانه ڕووبه‌ڕووی تاقیكردنه‌وه‌كانی مێنگێل كرایه‌وه و ڕۆژانه خوێنی لێ وه‌رده‌گیرا. له‌و ماوه‌یه‌دا دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه مردن. ئه‌و كات مێنگێل لاشه‌ی هه‌ردوو مردووه‌كه‌ی كوڵاند به مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی ئێسكه‌كانیان له گۆشته‌كه‌یان و ناردنیان بۆ مۆزه‌خانه‌ی ئه‌ڵمانیا. ئه‌وانه‌ی شایه‌تی بینینی ئه‌و ڕووداوه بوونه، باسیان له‌وه كردووه، مێنگێل به كامێرای خۆی وێنه و ڤیدیۆی كوڵاندنی هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی ئۆڤێتزی گرتووه و وه‌كوو ده‌ستكه‌وتی كه‌سیی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیای نازیی ناردووه.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له كۆتاییه‌كانی كانوونی دووه‌می 1945 ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌دا گرت و ئازادیان كرد، ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه ده‌ربازییان بوو و سوپای سووری سۆڤیه‌ت بۆ یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان له ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات گواسته‌وه.