فارس عیسا و کازمی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووی عێراق کرد و چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بارودۆخی گشتیی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد.
چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، فارس عيسا، سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقى کرد.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی نوێنه‌رايه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا ڕه‌وشى ئێستا و كاردانه‌وه‌كانى له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه به تايبه‌تى له سه‌ر عێراق، تاوتوێ كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چۆنییەتی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌كان و گۆڕینی بۆ دەرفەتی خزمەتکردنی وڵات كردووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌ش كراوه، فارس عیسا و كازمی له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، باسیان له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه و به پیویستییان زانیوه به پێی یاسا و ده‌ستوور چاره بكرێن.
هاوكات، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، دووپاتی كردووه‌ته‌وه حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مەسرور بارزانی، هەوڵی بێوچانی داوە بۆ دۆزینەوەی چارەی سەرجەم کێشەکان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چارهكردنيان به پێى ده‌ستوور و ياسا.