ڕووسیا باڵیۆزی نوێی لە واشنتن دیاریی کرد

ڕووسیا دوای به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ئیستانبوڵ، باڵیۆزێكی نوێ له واشنتن داده‌نێت كه ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 28ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ئه‌لیكسه‌نده‌ر دارچیێڤ وه‌كوو باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دانانی دارچیێڤ له‌و پۆسته، دوای به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی دانوستانه‌كانی نێوان شاندی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا كه پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025 له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه چوو.
هه‌روه‌ها ڕوون كراوه، دارچیێڤ له ئایینده‌یه‌كی نوێیدا مۆسكۆ به‌ره‌و واشنتن به‌جێ بهێڵێت و ده‌ست به كار و ئه‌ركه‌كانی بكات.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ستیاشی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا لە ئیستانبوڵ کرد و بە جەوهەری و واقیعی پێناسەی کرد.
هەینی 28ـی شوباتی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لەبارەی دانوستانەکانی شاندی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ئیستانبوڵ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ستیاشی ئەو دانوستانانەی کرد و بە ئەرێنی، جەوهەری و واقیعی پێناسەی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش دا، شاندەکان باسیان له پرسەکانی پەیوەندیدار بە دەستبەسەرداگرتنی موڵکی دیپلۆماسی ڕووسیا له ئه مەریکا کردووە، داواش له ئه مەریکییهکان کراوە بیر لەوە بکەنەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان دەست پێ بکەنەوە.