ئاسایشی سلێمانی سێ ڕۆژنامەنووسی دەستگیر کرد

ئاسایشی سلێمانی سێ ڕۆژنامەنووسی دەستگیر کردووە، تاوەکوو ئێستاش هیچ دەزگایەکی ئەمنیی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەسەر دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە نەداوە. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24، شەممە، 1ـی ئاداری 2025، ئاسایشی سلێمانی سێ ڕۆژنامەنووسی بەناوەکانی ' نەبەز شێخانی، دانا ساڵح و بەشدار بازیانی' دەستگیر کردووە. 

ئاماژەی بەوەش دا، دوو لەو ڕۆژنامەنووسانە لە دوو دەزگایەکی میدیایی جیاواز کار دەکەن، بەپێی زانیارییەکان دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە پەیوەندی بە بەرنامەیەکی میدیایی هەبووە کە تاوەکوو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەپێی ماددەی 433 دەستگیر کراون، هەروەها دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانیش تاوەکوو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەکیان لەوبارەوە نەداوە. 

کوردستان24، دەربارەی ئەو کەیسە پەیوەندی بە ئاسایشی سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە. هاوکات سەنتەری میترۆ بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات.

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment