بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە

دراو
دراو

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستی نۆ مانگی ڕابردوودایە.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بە کەمتر لە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە ئێستادا بە کەمتر لە 145 هەزار 950 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بازاڕەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بۆ ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق و بەردەوامی خستنەڕووی دۆلار بۆ بازاڕەکان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار دەگێڕنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگۆی سزادانی بانکە عێراقییەکان نەبووەتە هۆی دابەزینی خستنەڕووی دۆلار بۆ بازاڕەکان، ئەوەش دڵنیایی لەبارەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلاری داوەتە بازاڕەکان.

 
Fly Erbil Advertisment