سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە میسر

سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریی لە لووتکەی بەپەلەی عەرەبی گەیشتە قاهیرە.
دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بەرەو میسر بەڕێکەوت بۆ بەشداریی لە کارەکانی لووتکەی بەپەلەی عەرەبی کە لە قاهیرە سەبارەت بە پێشهاتەکانی کەرتی غەززە و خاکی فەڵەستینییەکان بەڕێوە دەچێت.
شاندی یاوەری سەرۆک کۆماری عێراق، لە ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی و ڕاوێژکار و کەسایەتی سیاسی پێک دێن.
حکوومەتی میسر لە میانی کۆبوونەوەی لووتکەی بەپەلەی عەرەبی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبچێت، پڕۆژەی خۆی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پێشکەش بکات.