کوردستان24 زانیاریی نوێ لەبارەی وردبینیی لیستی مووچە دەخاتەڕوو

بە گوێرەی زانیارییەکانی هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ ئیمزا لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لیستی مووچەی مانگی دوو لە وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ وردبینی، هاوکات  ئەمڕۆ وردبینیکەی کۆتایی هاتووە و تەنیا ڕێکارەکانی تەمویلکردنی پارەکە ماوە.

بەپێ بەدواداچوونێکی هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، بەغدا تێبینی لەسەر چەند ڕێکارێکی خانەنشینی هەرێم هەبووە، دوای چەند ڕۆژێک لە گفتوگۆ ئەو کێشەیە چارە کرا.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانیش نزیکەی 5 ناوێکی دووبارە هەبووە، ئەویش چارە کراوە، ئێستا تەنیا ئەوە ماوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئیمزا بۆ ناردنی مووچەی مانگی دوو بکات، ئەگەر سبەینێ ئەم ئیمزایەی کرد، دەست بە ڕێکارەکانی تەمویلکردنی مووچە دەکرێت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment