بایرن میونشن ئامادەیە دەستبەرداری هاری کەین بێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەیە پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، دەستبەرداری هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی یانەکەی بێت.
هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی مانگی هەشتی ساڵی 2023 ریزەکانی یانەی تۆتێنهامی جێهێشت و بەرامبەر 95 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد و تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە هەیە. بەڵام ماڵپەری CaughtOffside ئاشکرای کردووە، کارگێری یانە باڤارییەکە ئامادەیە هاوینی داهاتوو، دەستبەرداری هێرشبەرەکەی بێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە کارگێری یانەی بایرن میونشن بەرامبەر دەستبەرداربوون لە هاری کەین، داوای نزیکەی 67 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و یانەکانی تۆتێنهام و مانچێستەر یونایتد و هەروەها چێڵسی لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.