ئانچیلۆتی دەیەوێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام بێت

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی، لەگەڵ یانە شاهانەکە بەردەوام بێت.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، گومانێکی زۆر لەسەر داهاتووی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانە مەدریدییەکە هەیە، رەنگە دۆڕانێکی دیکە لە لالیگا یاخود چامپیۆنزلیگ گومانەکان لەسەر داهاتووی زیاتر بکات، بەلام لە هەمان کاتدا لە ژووری جل گۆڕینی ئەو یانەیە، متمانەیەکی تەواو بەو راهێنەرە هەیە و یاریزانەکان و ئەندامانی یانەکە، لەو بڕوایەدان ئەم وەرزە بە دەستکەوتی زۆرەوە کۆتایی پێدێنن و وەرزی داهاتووش، مستەر کارلیتۆ لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کارلۆ بەم دواییە تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردووەتەوە و خۆشی ئارەزووی ئەوە دەکات تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی بەردەوام بێت، بەڵام لە پۆدکاستی جوکومۆ پۆرتی ئەکتەر و دەرهێنەری ئیتاڵی کارلیتۆ دەڵێت '' من بڕیار لەسەر داهاتووم نادەم، ئەوەی بڕیار دەدات سەرۆک پێرێزە ''.

 
Fly Erbil Advertisment