شەرع: پاشماوەکانی ئەسەد و وڵاتانی بیانیی دەستیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا هەیە

سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و وڵاتانی بیانی درێژ ده‌كات.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وڵاته‌كه ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به پێی توانا بارودۆخه‌كه ڕێك ده‌خه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوكات ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات كه ده‌ستیان له كوشتنی عه‌له‌وییه‌كان هه‌بووه. هه‌روه‌ها لێدوانی به‌رپرسانی ئیسرائیلیشی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، كه ڕایانگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شه‌رع بووه‌ته هه‌ڕه‌شه.
شه‌رع گوتووشیه‌تی، تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام سووریای نوێ ده‌رگای بۆ هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌م باره‌وه كراوه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سووریا به‌رده‌وامن، ناتوانن وه‌كوو پێویست كۆنترۆڵی ئاسایش بكه‌ن.
سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا باسی له‌وه‌ش كردووه، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا تایبه‌ته به مه‌رجه نوێیه‌كانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له خاكی سووریا. هه‌روه‌ها ڕه‌تیشی كردووه‌ته‌وه، لێدوان و ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بدات.