ڕاپۆرتێک: لێژنەیەکی ناوەندیی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی شەرع و مەزڵووم عەبدی پێک هێنرا

ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان ئاماژه به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی ناوه‌ندیی ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان دیمه‌شق و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سووریا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه، لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندیی و تایبه‌تمه‌ند بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) پێك هێنراوه.
سه‌رچاوه‌كه به ته‌له‌فزیۆنی سووریای گوتووه، لێژنه‌كه له هه‌شت ئه‌ندام پێك هاتووه و چواریان له حكوومه‌تی سووریا‌ن و چواریشیان له هه‌سه‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م لێژنه ناوه‌ندییه لێژنه‌ی لاوه‌كی تایبه‌ت به بواره‌كانی، ئه‌منی، سه‌ربازی و مه‌ده‌نی لێ ده‌بێته‌وه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریای بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.