بۆچی هەڵبژاردەکانی جیهان ناتوانن ریکلام لەسەر درێسەکانیان بکەن؟

درێسی هەڵبژاردەکان
درێسی هەڵبژاردەکان

رەنگە تاوەکو ئێستا زۆر کەس هەبێت تێبینی ئەوەی کردبێت، بۆچی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان هاوشێوەی یانەکان، ریکلامی کۆمپانیاکان لەسەر درێسەکانیان ناکەن. فێدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ '' فیفا '' رێگە بە هیچ هەڵبژاردەیەکی جیهانی نادات، ریکلام لەسەر درێسەکانیان بکەن، هۆکارەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:

- یەکێک لەو هۆکارانە ئەوەیە ،فیفا هەموو ئامانجیەتی لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتیەکان تەنها لۆگۆ و ئاڵای وڵاتەکان لەسەر درێسەکانیان بە روونی دیار بێت.

- هەڵبژاردە نیشتمانییەکان نوێنەرایەتی وڵاتێک دەکەن نەک یانەیەکی تایبەت یان کۆمپانیایەکی تایبەت. دوورکەوتنەوە لە ڕیکلام کردن لەسەر درێسەکان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی و پێگەی ڕەمزی وڵاتەکان وەک نوێنەری گەل و کولتووری نەتەوەیەک. ئەمەش بە تایبەتی لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی وەک مۆندیال.

- زۆربەی هەڵبژاردەکانی جیهان لەلایەن وڵاتەکانیانەوە هاوکاری دەکرێن و بودجەی تایبەتیان هەیە، ڕیکلامی بازرگانی لەوانەیە ناکۆکی بەرژەوەندی دروست بکات یان متمانەی گشتی تێکبدات، بەتایبەتی ئەگەر کۆمپانیاکان لەگەڵ بەها نیشتمانیەکان یاخود کولتوورییەکان هاوتەریب نەبن.

- زۆربەی هەرە زۆری هەڵبژاردەکانی جیهان، بودجەکانیان لەلایەن حکومەتی وڵاتەکانیاوە دابین دەکرێت، بۆیە پێویستیان بە کاری ریکلامی بازرگانی نەبووە.- بە پێچەوانەی هەڵبژادەکانی جیهان، ئێستا زۆربەی یانەکانی جیهان لەلایەن کۆمپانیاکان بەڕێوەدبرێن بۆیەش ئەوان لەلایەن حکومەتی وڵاتەکانیانەوە هیچ هاوکارییەک ناکرێن.

- هەڵبژاردەکانی جیهان تەنها بۆیان هەیە ریکلام یاخود لۆگۆی ئەو کۆمپانیانە لەسەر درێسەکانیان هەبێت، کە شتومەکی وەرزشی وەکو درێس و گۆرییە و چەندان شتی دیکە بۆ هەڵبژاردەکان ئامادە دەکەن. 

 
 
Fly Erbil Advertisment