بە فەرمانی سەرۆک وەزیران، نوخشە ناسیح دەبێتە پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت

ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگری پاریزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا نوخشە ناسیح ئەو پۆستە بە وەکالەت بەڕێوە ببات.
چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاردرا بە:
1-ڕاسپاردنی نوخشە ناسیح ئەحمەد، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە بۆ ڕاپەراندنی ئەرکەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەوەکالەت، سەرەڕای کارەکانی خۆی.
2- ئەم فەرمانە لە ڕێککەوتی دەرچوونی فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، جێبەجێ دەکرێت.
لەم بارەیەوە، نوخشە ناسیح، ڕایگەیاند: بەڵێن دەدەم کە لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بم و بە پێی رێنمایی و بەرنامەی کاری حکوومەتی هەرێم بەردەوام دەبم لە خزمەتکردن.