خامنه‌یی: ئه‌مه‌ریكا و نه‌یارانی ئێران زله‌یه‌كی به‌هێزیان به‌رده‌كه‌وێت

ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی وڵاته‌كه‌ی هیچ سوودێكی نییه؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا و نه‌یاره‌كانی ئێران بزانن گورزێكی به‌هێز ده‌بنه‌وه.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و ڕاستییه بزانن هه‌ڕه‌شه‌كانیان له دژی ئێران هیچ سوودێكی نییه.
عه‌لی خامنه‌یی گوتیشی، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا و نه‌یاره‌كانی دیكه‌ی ئێران باش بزانن له ئه‌گه‌ری هه‌ر جووڵه‌یه‌كی دژ به گه‌لی ئێران، زله‌یه‌كی به‌هێزیان به‌رده‌كه‌وێت.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی گوتی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووه، ده‌رفه‌تێكی باشه، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بێت "له هه‌ڕه‌شه نزیكتره."
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و لێوردبوونه‌وه‌ی نامهكهن و به‌م زووانه به فه‌رمی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند "لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە."
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.
ترەمپ ڕاشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن، چەکێکی تری ئەتۆمی دروست ببێت.