مارک ڕوتە بۆ کوردستان24: هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننەوە

سكرتێری گشتیی ناتۆ، ڕایگەیاند: هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێنێننه‌وه. گوتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كه‌ین.
چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، مارک ڕوتە، سكرتێری گشتیی ناتۆ له وه‌ڵامی بارزان حەسەن، په‌یامنێری كوردستان24، له برۆكسل گوتی: هەوڵ دەدەین پەیوەندیەکانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكه‌ین و هه‌روه‌ها ئێمە هاوکاریی عێراق دەکەین بۆ بنیاتنانی هێزەکانی و جێگیرکردنی ئاسایشی وڵاتەکە.
باسی لەوەش کرد، هەندێک گۆڕانکاری لە ناوچەکەیە هەیە بە تایبەت ئەمەریکا بەشێک لە هێزەکانیان لە عێراق کشاندووەتەوە.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، دەڵێت: هێزەکانی ئێمە لە عێراق دەمێننەوە بۆ پێدانی ڕێنمایی و هاوکاریی لۆجیستی بۆ سوپای وڵاتەکە.